Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 07:12

له‌تۆپی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا پۆرتلاند ترایل سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دالاس مافرێكس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لەجیهانی تۆپی باسكەی پیشەگەران، لەیاریەكی بەشی رۆژئاوای خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا ناسراو بەئێن بی ئەی، تیپی پۆرتلاند ترایل بەئەنجامی سەدو سی و شەش خاڵ بەرامبەر بەسەدو نۆزدە خاڵ له‌ تیپی دالاس مافرێكسی بردەوە.
 لەدەستپێكی یاریەكە یاریزانانی پۆرتلاند باڵادەستی خۆیان سەپاندو نیوەی یەكەمی یاریەكە پۆرتلاند بەئەنجامی حەفتاو یەك خاڵ بەرامبەر بەپەنجاو شەش خاڵ لەپێشەوەبوو، لەنیوەی دووەمی یاریەكە یاریزانانی پۆرتلاند بەردەوامبوون لەسەر ئاست بەرزی خۆیان تا یاریەكەیان بەئەنجامی سەدو سی وشەش خاڵ بەرامبەر بەسەدو نۆزدە خاڵ بردەوە.
 جێی ئاماژەیە دامیان لیلارد توانی بەتەنیا سی و شەش خاڵ بۆ تیپەكەی تۆمار بكات و رۆلێكی گرنگی بینی لەبردنەوەی پۆرتلاند، لەبەرامبەردا سپێنسەر دینوید لەتیپی دالاس توانی بەتەنیا بیست و پێنج خاڵ بۆ تیپەكەی تۆمار بكات.  


 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.