زانایانی چینی یەكەم ئەسپی پێشبڕكێی كۆپی كراویان پیشان دا كە تەمەنی حەوت مانگە و هەمان ڕەنگی ئەسپی پێشبڕكێی ئەسڵی ئورسوس هەیە.
Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 06:33

زانایانی چینی سەركەوتوو دەبن لەكۆپیكردنی ئەسپێكی پێشبڕكێ

کوردستان TV
100%

زانایانی چینی یەكەم ئەسپی پێشبڕكێی كۆپی كراویان پیشان دا كە تەمەنی حەوت مانگە و هەمان ڕەنگی ئەسپی پێشبڕكێی ئەسڵی ئورسوس هەیە.
كۆمپانیای SinoGene كە كۆپیكردنی ئەسپەكەی كردووە كە ناوی ناوە Zhuang Zhuang، ئاماژە بەوە دەكات كە پرۆسەی كۆپیكردنی ئەسپەكە لە ساڵی 2021 دەستیپێكردووە و بێچووە ئەسپەكە لە 16ی 1ی 2022 لەدایك بووە، هەروەها ئەسپی Ursus كە نمونەی خانەكانی پێستی لێ وەرگیراوە، لە ساڵی 2077 لە ئەڵمانیاوە هێنراوە بۆ چین و لە چەندین پێشبڕكێدا سەركەوتنی بەدەستهێنا.
ژاو جیانپینگ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای سینۆجین ئاماژە بەوە دەكات كە ئامانجی سەرەكی كۆپیكردنی ئەسپ بریتییە لە بەخێوكردنی جۆری ئەسپی پلە یەك لە چین.
بە وتەی ئەو، زاوزێی سروشتی گەرەنتی ئەوە ناكات كە ئەسپەكە باشترین تایبەتمەندییەكانی دایك و باوكی بە میرات بگرێت، سەبارەت بە كۆپی بۆماوەیی، ڕێگە بە پاراستنی هەموو تایبەتمەندییە پێویستەكانی پێویست دەدات. لە هەمان كاتدا ئەمە پرۆسەیەكی سەلامەتە بۆ دایكەكەی.
ژاوجیان پینگ ئاماژە بەوە دەكات، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی سوارچاكی لە ساڵی 2012 ڕێگەی بە بەشداریكردنی ئەسپی كۆپیكراو لە پێشبڕكێكاندا داوە، بۆیە ڕەتی ناكاتەوە كە ژوانگ ژوانگ بتوانێت بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی2028٢٠٢٨ بكات، كە ئەوكات تەمەنی دەبێتە شەش ساڵ.

https://www.youtube.com/watch?v=WLpf8u3KO5A

 


 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.