Erbil 15°C چوارشەممە 17 نیسان 21:42

كتێبی(چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ مێژووی هاوچه‌رخی كورد) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


كتێبی(چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ مێژووی هاوچه‌رخی كورد) له‌ نووسینی" پ.د. ئازاد عوبێد ساڵح" چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر ،دواین ده‌ستنووسی خوالێخۆش بێت "پ.د. ئازاد عوبێد ساڵح" له‌ ژێر ناوی  (چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ مێژووی هاوچه‌رخی كورد) چاپ و بڵاوكرده‌وه‌.
ژیاننامه‌ی پڕۆفیسۆر ئازاد عوبێد ساڵح 1955-2022
 له‌ پایزی: 1955- گوندی زیاره‌تی گه‌وره‌ی هه‌ولێر له‌دایك بووه‌..
ئاستی خوێندن: له‌ ساڵی خوێندنی: (1962-1963) چۆته‌ قوتابخانه‌ و هه‌ر سێ هه‌واره‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌نده‌یی و ئاماده‌یی - به‌شی ئه‌ده‌بی، له‌ هه‌ولێر ته‌واوكردووه‌.
له‌ ساڵی: (1976) به‌شی ئه‌ده‌بی له‌ قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی هه‌ولێری ئێواران ته‌واوكردووه‌.
به‌كالۆریۆس له‌ به‌شی مێژووی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ـــ هه‌ولێر: (1997)
له‌ (2003) ماسته‌ری له‌ مێژووی نوێ وه‌رگرتووه‌ و نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌یشی به‌ناوی: (كاریگه‌ریی شۆڕشی ئه‌یلوول له‌سه‌ر پێشخستنی ڕۆژنامه‌وانیی كوردی له‌باشووری كوردستاندا: 1961-1975)ه‌، هه‌ر له‌ به‌شی مێژووی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین - هه‌ولێر وه‌رگرتووه‌.
له‌ ساڵی: (2009) بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌ مێژووی نوێ و هاوچه‌رخ له‌هه‌مان زانكۆ به‌ پله‌ی (زۆر باشه‌ی باڵا) وه‌رگرتووه‌، نامه‌ی دكتۆراكه‌شی به‌ناوی: (ڕۆڵی سیاسیی و كارگێڕیی و رووناكبیریی مه‌عرووف جیاووك: 1885-1958)
هه‌ر له‌ و هه‌واره‌شدا چۆته‌ ریزی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان و دواتریش پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ ئاداری: (1974 تا 10-5-1975) به‌شداری شۆڕشی كردووه‌.
له‌ رێكه‌وتی: (17)ی تشرینی دووه‌می: (1976) له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ - به‌رێوه‌به‌ڕایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر به‌ فه‌رمانبه‌ر له‌ شارۆچكه‌ی هه‌ریر دامه‌زراوه‌، تا مایسی: (2005) له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ له‌ بواری كارگێڕیی و دارایی و رووپێوی و راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی كاری كردووه‌ و دواپله‌ی ( شاره‌زا) بووه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شداری ده‌یان لیژنه‌ی كردووه‌ و ده‌یان سوپاس و رێزلێنانی پێبه‌خشراوه‌.
هه‌ر له‌گه‌ڵ خوێندن خه‌ریكی به‌خێوكردن و خۆژیاندنی خۆی و ماڵه‌وه‌ی بووه‌، كرێكاری، ئاسنگه‌ری كردووه‌.
له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ له‌شوباتی: (1992)ه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی: ئاڵای ئازادی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌ستی به‌كاری ڕۆژنامه‌وانی كردووه‌ تا كۆتایی ساڵی 1996، ئه‌مه‌ش ئه‌زموونێكی گرنگ بووه‌.
* له‌نێوان ساڵانی: (1997 - 2005)، تا ژماره‌: (23)، به‌شداری سه‌ره‌كی بووه‌ له‌ده‌رچوونی (گۆڤاری كشتوكاڵ)، له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.
* لـه‌ ڕۆژنامه‌كانی: (ده‌نگـی میلله‌ت، یــه‌كبوون، ڕزگاری، نیشتمان)یش كاری ڕۆژنامه‌وانـی، وه‌ك نووسـه‌ر و بـه‌ڕێوه‌به‌ری نووسین كردووه‌.
* له‌ گۆڤاری (ڕۆژنامه‌نووس)ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ ژماره‌ (1)وه‌ تا هه‌نووكه‌ به‌رده‌وامه‌، وه‌ك ده‌سته‌ی نووسین و سكرتێر و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین.
* له‌ساڵی: (1992)ه‌وه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد_لقی هه‌ولێره‌.
* ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌.
* ئه‌ندامی فیدراسۆنی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تییه‌.
* ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی مێژوویی كوردستانـه‌.
* ئه‌ندامی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانه‌.
* له‌ رێكه‌وتی: (22-2-2013)، ناسناوی زانستی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره‌.
* له‌ رێكه‌وتی: (23-2-2019)، ناسناوی زانستی پرۆفیسۆره‌.
* له‌ ساڵی: (2009)وه‌ سه‌رپه‌رشتی كتێبخانه‌ی كۆلێژی ئاداب ده‌كات
به‌رهه‌م و چاپكراوه‌كانی:
- ئارشاك پۆلادیان-ی رۆژهه‌ڵاتناس، كورد له‌ سه‌رچاوه‌ عه‌ره‌بییه‌كاندا، وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌، له‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی، چاپی یـه‌كـه‌م، چاپخانـه‌ی زانكۆی سـه‌ڵاحه‌دین، هـه‌ولێر، 2000، 202 لاپه‌ڕه‌.
- د. كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، خه‌باتی رزگاریخوازی كورد و ئازه‌ر له‌ ئێران، وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌، له‌ بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، هه‌ولێر، 2004، 95 لاپه‌ڕه‌.
- د. ئه‌حمه‌د عوسمان ئه‌بوبه‌كر، كورد و كوردستان له‌ كۆمه‌ڵه‌ وتارێكی مێژووییدا، وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌، له‌ بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، چاپی یه‌كه‌م، هه‌ولێر، 2005، 175 لاپه‌ڕه‌.
- كاریگه‌ری شۆڕشی ئه‌یلوول له‌سه‌ر پێشخستنی ڕۆژنامه‌وانی كوردی له‌ باشووری كوردستاندا(1961-1975)، له‌ بڵاوكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر، 2007. ماسته‌رنامه‌كه‌یه‌تی.
- تاریق محه‌مه‌د ره‌حیم، ف. مینۆرسكی ڕۆژهه‌ڵاتناس نووسراوه‌ مێژووییه‌كانی له‌باره‌ی كورده‌وه‌ هه‌ر له‌ سه‌رده‌می ئیسلامه‌تییه‌وه‌ تا سه‌رهه‌ڵدانی خه‌لافه‌تی عوسمانی، وه‌رگێڕان، له‌ بڵاوكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان -به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆژنامه‌نووسی و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر، 2008.
- خه‌باتی سیاسیی و پێشمه‌رگایه‌تی شه‌هید مه‌ئموون ده‌باغ، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، هه‌ولێر، 2009.
- الاپار الكامله‌ للدكتور احمد عمان ابوبكر، اعداد، جز‌وین، مركز ژین ڵاحیا‌و التراپ الصحفی و الوپائقی الكردی، الگبعه‌ الاولی، سلیمانیه‌، 2010.
- سه‌رجه‌می به‌رهه‌می مه‌عرووف جیاووك، ئاماده‌كردن، له‌ بڵاوكراوه‌كانی بنكه‌ی ژین، سلێمانی 2011، 782 لاپه‌ڕه‌.
- رۆڵی سیاسی و كارگێڕیی ڕووناكبیریی مه‌عرووف جیاوك-1885-1958، له‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی، چاپی یه‌كه‌م، هه‌ولێر، 2012، 428 لاپه‌ڕه‌
-چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ مێژووی ھاوچه‌رخی كورد
شایانی باسه‌ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ئه‌كادیمیست و مامۆستای زانكۆ دكتۆر ئازاد عوبێد له‌ 17-12- 2022  له‌ شاری هه‌ولێر ژیانئاوایی له‌ بنه‌ماڵه‌و دۆستانی و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كرد.
 ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.