Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 11:05

پارێزگاری بانكی ناوەندی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دۆخێكی كاتییە

کوردستان TV
100%

  دوێنێ شەممە، مستەفا غالب مەخەیف، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق دووپاتی كردەوە، بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دۆخێكی كاتییە، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە فرۆشگاكانی فرۆشتنی ئەو دراوە دوو هێندە زیاد دەكرێت.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی بانكی، كە بە میدیای عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، مستەفا غالب مەخەیف ،پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق سەردانێكی مەیدانی بۆ ژمارەیەك بانك ئەنجامدا كە دەستیان بە فرۆشتنی دراوی بیانی كردووە.


لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، پارێزگاری عێراق داوای كردووە، لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی بانكی، ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی فرۆشتنی دراوی بیانی بەو هاوڵاتیانە بكات كە ئارەزووی بەدەستهێنانی دەكەن بۆ مەبەستی گەشتكردن و چارەسەركردن و ئەوانی دیكە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "بانكی ناوەندی عێراق". كۆمەڵێك بڕیاری داوە كە بەشدارن لە بەدەستهێنانی سەقامگیری لە بازاڕی دراوی بیانیدا.
ناوبراو پشتڕاستی كردەوە، كە دەروازە بانكییەكان بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی دوو هێندە دەكرێن بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیاران، لەگەڵ ئەگەری زیادكردنی بڕی ئەو بەشە هەفتانەیەی كە بۆ بانكەكان تەرخانكراوە.
موخەیف باسی لەوەش كرد كە"بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دۆخێكی كاتییە كە دوای كاریگەرییە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی جێبەجێكردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان هاتە ئاراوە، بەو پێیەی بانكەكە سەركەوتوو بوو لە چارەسەركردنی و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لەسەر ئابووری عێراق.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.