Erbil 15°C شەممە 25 ئایار 05:39

ئه‌مڕۆ له‌ ده‌ربه‌ندیخان شانۆگه‌ری"نوكته‌چی" نمایش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 22-12-2022 وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان، شانۆگه‌ری "نوكته‌چی" نمایش ده‌كات. 
شانۆگه‌ری"نوكته‌چی نمایش ده‌كرێت له‌ نووسینی،،عه‌لی عه‌بدولنه‌بی ئه‌لزه‌یدی، نواندن و ده‌رهێنانی مه‌ریوان زه‌نگه‌نه‌، موزیك سیروان عومه‌ر به‌رهه‌می تیپی شانۆی كه‌ركووكه‌. 
شانۆگه‌رییه‌كه‌،ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌ شاری كه‌ركووك نمایش كرا، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی رۆشنبیری ده‌ربه‌ندیخانیش نمایش ده‌كرێت، نیاز وایه‌ له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی تری كوردستان نمایش بكرێت.
ئا- كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.