Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 15:04

یاریزانی تۆپی باسکە بریتنی گرینەر لە گۆڕینەوەی دەستبەسەرکراوندا لە نێوان رووسیا و ئەمریکا ئازاد کرا

کوردستان TV
100%


یاریزانی تۆپی باسکە، بریتنی گرینەر کە لە گۆڕینەوەی دەستبەسەرکراوندا لە نێوان رووسیا و ئەمریکا ئازادکرا، رایگەیاند کە بەنیازە لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی لە خولی باسکەی ئافرەتانی ئەمریکا (WNBA) دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

گرینەر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: دەمەوێت شتێک روون بکەمەوە: بیر لەوە دەکەمەوە ئەم وەرزە لە خولی (WNBA) لەگەڵ یانەی فۆنیکس مێرکوری درێژە بە یاریکردن بدەم.

گرینەر سوپاسی کارمەندانی دامەزراوەی سەربازیی تەکساس-ی کرد کە دوای گەڕانەوەی بۆ ئەمەریکا بۆ ماوەیەک بۆ چاودێرکردنی لەوێ مایەوە و گوتی: "خۆشەویستی زۆرێک لە ئێوە بوو کە یارمەتی دام لە ژیاندا بمێنمەوە. لە دڵەوە سوپاسی هەمووتان دەکەم بۆ یارمەتییەکانتان".

ناوبراو هەروەها سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای کرد بۆ پشتگیریکردنیان.

- لە مانگی شوباتدا لە مۆسکۆ دەستگیر کرابوو

یاریزانی تۆپی باسکە، بریتنی گرینەر، لە 17ی شوبات لە مۆسکۆ دەستگیرکرا دوای ئەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی کە زەیتی بنڕەگی شەدانەی تێدابوو لەنێو کەلوپەلەکانیدا دۆزرایەوە و سزای نۆ ساڵ زیندانی بەرسەدا سەپێندرا.

دەستگیرکردنەکە لە کاتێکدا بوو کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ هەستیار بوو و بووە پرسێکی نێودەوڵەتی.

لە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات، گرینەر لە نۆی کانوونی یەکەمدا لە ئەنجامی ئەو ئاڵوگۆڕەی لەگەڵ بازرگانی رووسی، ڤیکتۆر باوتی، ئەنجامدرا، گەڕێندرایەوە ئەمریکا.

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.