Erbil 5°C ھەینی 27 کانوونی دووەم 05:29

نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسولى نوێى هۆڵه‌ندا كرد

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2022/11/4  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ  یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی ‏شانشینی هۆڵەندا‎ ‎له‌ هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و ‏هیواى سه‌رۆكه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و ‏سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه‌.‏

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و ‏به‌ره‌وپێشبردنیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تى له‌ بوارى كشتوكاڵدا كرده‌وه‌. لاى ‏خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى ‏هۆڵه‌ندا دووپات كرده‌وه‌ بۆ پشتگیریى و هاریكارییان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى ‏شه‌ڕى دژى داعشدا.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.