Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 14:22

ئەمریكا و ئیسرائیل هێرش دەكەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران 

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەكان، ئەمریكا و ئیسرائیل خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و هێرش كردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە ئامادە دەكەن.
لەو بارەیەوە كەناڵی I24 بڵاویكردەوە كە، ڕۆژی سێشەممە، سوپای ئیسرائیل و ئەمریكا مانۆڕێكی سەربازی هاوبەشیان بۆ هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، مەبەست لەم مانۆڕە هاوبەشە، ئامادەكردنی هەردوو وڵاتە بۆ هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران.
هەر لەو مەشقەدا فڕۆكەوانە ئیسرائیلی و ئەمریكییەكان لەسەر گەشتە دوور مەوداكان ڕاهێنانیان پێكرا.
وەك دەزانرێت هەفتەی ڕابردوو ئیسرائیل ئاشكرای كرد كە ئێران زیاتر لە هەزار مووشەكی بالیستیكی جیاوازی هەیە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.