Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:21

ئاگادارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە لەبارەی فرۆشتنی دەرمانی ساختە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە لەبارەی ئەو کەسانەی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەرهەمی ساختە دەفرۆشن.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چەند بەرھەمێکی ساختە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلامیان بۆ دەکرێت و لەڕێی ئۆنلاین دەفرۆشرێن، لەلایەن بنکەی kmca سۆران بە ھەماھەنگی لەگەڵ  بنکەی ئاسایشی بازگەکانی سۆران/ بازگەی بێخال دەستییان بەسەردا گیرا.

ڕاشیگەیاند: ھاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە بە ھەموو شێوەیەک خۆتان لە کڕینی دەرمان بەشێوەی ئۆنلاین بەدوور بگرن، مەکەونە ژێر کاریگەری ڕێکلام و پڕوپاگەندەی ھەڵبەستراو و نازانستیەکانیان، تەنیا ئەو دەرمانانە بکڕن کە یاسایین و ستیکەری وەزارەتی تەندروستییان لەسەرە.

وەزارەتی تەندروستی دڵنیاییشی داوە کە بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھەمیشە گرەنتی بەرزی کوالێتی و کاریگەری و سەلامەتی بەرھەمە دەرمانسازییە ڕێگەپێدراو و پشکنراوەکان دەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.