Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 18:41

ئاگاداری.. شه‌قامێكی سه‌ره‌كی هه‌ولێر به‌هۆی كاركردنه‌وه‌ داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م داخستنی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌ی به‌هۆی كاركردنه‌وه‌ ڕاگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران و دانیشتووانی (گەڕەکەکانی سەلاحەدین و ئاری و مەلایان) ئاگادار دەکەینەوە کەوا بەهۆی کارکردن بۆقیرکردنی شەقامی سورچیان بە چینی دووەمی قیر شه‌قامه‌كه‌ داده‌خرێت.

ڕاشیگه‌یاند: شەقامەکە لە ئەمشەو یه‌كشه‌م تاکو سبەی شەو دووشه‌م دادەخرێت.

هاتوچۆی هه‌ولێر داواشی له‌ هاووڵاتییان و شوفێران كرد لەو ماوە کورتەدا شەقامە لاوەکییەکان بەکاربێنن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.