سوپای ئەمەریكا ڕایگەیاند، بنكەی ئەمەریكا كە لە باشووری شاری حەسەكەی سوریایە، ڕێگری لە هێرشێكی مووشەكی نەناسراو كردووە.
سوپای ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ شەممە، بڵاویكردەوە، ڕایگەیاند، دوو مووشەك بنكەیەكی ئەمریكییان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا كردۆتە ئامانج، بەڵام لە ئەنجامدا هیچ بریندار و زیانێكی نەبووە.
سوپا ڕایگەیاندووە كە هێزەكانی سوریای دیموكرات كە لەلایەن ئەمریكاوە پاڵپشتی دەكرێن سەردانی شوێنی سەرچاوەی موشەكەكەیان كردووە و سێیەم مووشەكی بێ تەقێنراویان دۆزیوەتەوە.
هاوكات سوپای ئەمریكا بە دوو كاروانی كەرەستەی سەربازی و زرێپۆشی شەڕەوە بنكەكانی دەوروبەری خۆی لە شاری حەسەكەی سوریا بەهێزتر كردووە، كە هاوتەریبە لەگەڵ ئەو لێكتێگەیشتنانەی واشنتۆن لە ناوچەكەدا ئەنجامیانداوەو كە بووەتە هۆی فراوانبوونی جێگیركردنی سوپای سوریا لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ، بەتایبەتی لەنزیك سنووری توركیا.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ پێشتر ڕایگەیاندبوو كە دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە دەوروبەری شارەكە بیستراوە، هاوكات لەگەڵ فڕینێكی چڕ و پڕی هێلیكۆپتەر و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی ئەمریكا لەو ناوچەیەی كە دوای بەئامانجگرتنەكە كەوتووە.
بە دوو مووشەك هێرش كرایە سەر بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا
سوپای ئەمریكا بە دوو كاروانی كەرەستەی سەربازی و زرێپۆشی شەڕەوە بنكەكانی دەوروبەری خۆی لە شاری حەسەكەی سوریا بەهێزتر كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.