تیمی شانۆنامەی توركی باش بێلاسی، یان "بەدبەختی سەرم"، بەر ڕووداوێكی ترسناكی هاتوچۆ كەوتن، دوای ئەوەی ئەو مینی پاسەی كە تێیدا دەڕۆیشتن، لە پارێزگای "ئاماسیە"ی توركیا، لەگەڵ بارهەڵگرێكدا پێكياندادا .
بەپێی میدیاكانی توركیا هەر یەك لە تۆلگە گوڵریۆس، بوراك تۆپجو و ئۆزگور قەرەتاش دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
جگە لە برینداربوونی هەشت كەسی دیكە لە تیمی كار كە بە سەختی بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لەنێویاندا پاڵەوانەكانی شانۆنامەكە، مێلیس ئیچیتان، جەیهون فارسۆی و سەرقان دێڤجی.
هەروەها میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە كە ئەكتەری ناوداری ئەمریكی سەرقان دەڤێنچی باری تەندروستی زۆر ناجێگیرو مەترسیدارە.
توركیا.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 12 هونەرمەند گیانیان لەدەستدا و برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.