وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانیان بۆ سەر کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 89 بنکەی چەکداران کراونەتە ئامانج.
لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە)ـمان کردۆتە ئامانج.
ڕاشیگەیاند: هێرشەکان قەندیل، ئاسۆس و خواکورک لە هەرێمی کوردستان، کۆبانی، تەلڕەفعەت، جەزیرە و دێرک لە کوردستانی سووریایان کردۆتە ئامانج.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش داوە کە 89 بنکەی چەکداران تێکشکێنراون و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەو گرووپە چەکدارانەش کراونەتە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.