سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارێزگای میسان کرد بە سەرۆکایەتیی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە، لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی گشتی و هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا.
ڕۆژی شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای میسان کرد کە پێکهاتبوو لە حەبیب زاهر ئەلفەتوسی پارێزگاری میسان و سەرۆکی شاندەکە و هەروەها مستەفا دعیر محەمەداوی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای میسان.
لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و هەروەها هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.