نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە نامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو جەلیل کاکەوەیس کرد و ڕایگەیاند، جەلیل کاکەوەیس خزمەتێکی گەورەی بە وێژەی کوردی کردووە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێم:-
بۆ کۆچی دواییی نووسەر، وەرگێڕ و چیرۆکنووسی ناوداری كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا جەلیل کاکەوەیس، پرسە و سەرەخۆشیم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و تەواوی نووسەران و ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم، هاوخهميانم.
خوالێخۆشبوو مامۆستا جەلیل کاکەوەیس خاوەنی پێگەیەکی دیار و خزمەتێکی گەورە بوو لە بزووتنەوەی وێژهيى و فەرهەنگیی کوردستاندا. بە بەرهەم و وەرگێڕانە دەوڵەمەندەکانی، بەتایبەتی لە بواری چیرۆک و وێژهى هاوچەرخدا، خزمهتێكى زۆرى پێشکەش کردووە.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و ميهرهبانيى خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خێزان و کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/10/10
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.