Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 18:08

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: 89 بنکەی چەکداران لە عێراق و سووریا کراونەتە ئامانج

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانیان بۆ سەر کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 89 بنکەی چەکداران کراونەتە ئامانج.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی بەرگریی تورکیا  ڕایگەیاند: بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە)ـمان کردۆتە ئامانج.

ڕاشیگەیاند: هێرشەکان قەندیل، ئاسۆس و خواکورک لە هەرێمی کوردستان،  کۆبانی، تەلڕەفعەت، جەزیرە و دێرک لە کوردستانی سووریایان کردۆتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش داوە کە 89 بنکەی چەکداران تێکشکێنراون و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەو گرووپە چەکدارانەش کراونەتە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.