ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی هەواڵی سوریا، سانا، ، بڵاویكردەوە، بەرگری ئاسمانی سوریا ڕێگری لە مووشەكەكانی ئیسرائیل كردووە كە ناوچەی ناوەڕاست و كەناراوەكانی ئەو وڵاتەیان كردۆتە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی سوریا لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاویكردەوە: نزیكەی كاتژمێر 6:30 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل لە ئاسمانی دەریای ناوەڕاستەوە بە ئاراستەی بانیاس هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و هەندێك خاڵی ناوچەكانی ناوەڕاست و كەناراوەكانی كردە ئامانج.
بە گوێرەی زانیارییەكان لە هێرشەكەدا چوار سەرباز كوژراون و سەربازێكی دیكەش برینداربووەو زیانی ماددیی زۆریشی لێكەوتەوە.
لەهێرشێكی مووشەكی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر سوریا 4 سەرباز كوژران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.