Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 10:20

ئەنجامدەری تەقینەوەکەی دوێنێی ئیستەنبووڵ دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی 11ـی 2022 دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تەقینەوەکەی دوێنێی ئیستەنبووڵی ڕاگەیاند و پەکەکەی لە هێرشەکە بەرپرسیار کرد.

سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی ڕاگەیاندووە کە ئەو کەسەی بۆمبێکی چێنراوی لە شەقامی ئیستقلالی ئیستەنبووڵ دانابوو، دەستگیر کرا.

دوێنێ لەدوای تەقینەوەکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و فوئات ئاکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایانگەیاندبوو ئافرەتێک لە هێرشەکە بەرپرسیارە، بەڵام وەزیری ناوخۆ باسی لەوە نەکرد.

هاوکات سلێمان سۆیلو ئاشکراشی کرد کە بەپێی ئەنجامەکان، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەو هێرشە بەرپرسیارە.

كاتژمێر 04:20ـی سەرلەئێوارەی دوێنێ یەکشەممە تەقینەوەیەک له‌ شه‌قامی ئیستقلال له‌ گۆڕه‌پانی ته‌قسیمی تورکیا ڕووی دا كه‌ قه‌ره‌باڵخترین شه‌قامی ئیسته‌نبووڵه‌ تێیدا 6 كه‌س كوژران و 81 كه‌سی دیکە برینداربوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.