سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر ئۆتۆمبێڵێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و به‌هۆیه‌وه كوژراو و بریندار هه‌یه.
دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه: لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە له شه‌نگال چەکدارێک کوژراو و 2 چەکداری دیکەش بریندار بوون.
دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێرشه‌كه له کاتژمێر 18:25 ئه‌نجامدراوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له هێرشه‌كه‌دا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گەڕەکی نەسڕ لە شارۆچكه‌ی شنگال کردۆته ئامانج، بەهۆیەوە چەکدارێکی پەکەکە کوژراوه و 2 چەکداری دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.