Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 15:36

نه‌خۆشخانه‌ی هیوا: له‌ یه‌ك ڕۆژدا 40 حاڵه‌تی نوێی شێرپه‌نجه‌ تۆمار كراوه‌

کوردستان TV
100%

نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ پارێزگای سلێمانی ئاماری یه‌ك ڕۆژی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ ته‌نیا دوێنێ یه‌كشه‌م 40 حاڵه‌تی نوێی شێرپه‌نجه‌ تۆماركراون.

نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئاماره‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌می به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ ڕاگه‌یاند:-

- (40) حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە و کۆدی بۆ کراوە.

- (1029): نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە .

- (3500) پشکنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی بۆ نەخۆش ئەنجامدراوه‌.

- (143) نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتووە.

- (205) نەخۆش پشکنینی تیشکی و ئیکۆ و سۆناریان بۆ کراوە.

- (85) نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داخیل بووە.

- (257) نەخۆش لە قاوشە جۆراوجۆرەکانی نەخۆشخانە داخیلکراون.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.