Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 20:56

ئێران 2 برای وه‌رزشكاری كورد به‌تۆمه‌تی به‌شدارییان له‌خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان TV
100%


دوو برای وەرزشکاری خەڵکی بۆکان، بە ناوه‌كانی سامان جەلیلی 34 ساڵ و بێهنام جەلیلی 30 ساڵ، سێ هەفتەی پێش، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. هێزە ئەمنییەکان پێش دەستبەسەرکردنیان ئەم دوو برایەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، 4 ی 10 ی 2022، ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، هێرشیان کردووەتە سەر یانەی وەرزشیی ئەم دوو برایە و بە دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو دوو برایە، کە وەرزشکاری پارکوورن، بە باتۆم و پەنجە بۆکس لەو دوو برایەیان داوە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەو هێزانەی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات، زۆرێک لە کەلوپەلەکانی یانەی ئەوو برایەیان شکاندووە.

لەدوای تێپەڕینی سێ هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو دوو برا وەرزشکار و ناسراوانەی خەڵکی بۆکان و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانیان لەبەردەستدا نییە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی جەلیلی لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، کە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم دوو برایە پشتیوانییەکانیان لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی خەڵک لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.