Erbil 18°C ھەینی 02 کانونی یەکەم 13:26

فڕه‌نسا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران ده‌كان.. سزای توندتان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای توند به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئێران بسه‌پێنیێ و گه‌شتكردنیان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ بكات.

كاترین كۆلۆنا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستمان به‌ كار كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سزای توند به‌سه‌ر به‌شێك له‌ به‌رپرسانی ئێران بسه‌پێنین به‌هۆی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی ناوه‌خۆی وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌.

گوتیشی: ڕه‌نگه‌ سزادانه‌كه‌ بڕیاربه‌ده‌ستی یه‌كه‌می رژێمی ئێرانیش بگرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌وڵه‌كانمان ده‌ستپێكردووه‌ و به‌م نزیكانه‌ش ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێ. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سزاكان هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 19 ڕۆژی ڕابردوودا سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانی شاره‌كانی ئێران ده‌كه‌ن دوای كوشتنی ژینا ئه‌مینی.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ سزاكاندا ئه‌و به‌رپرسانه‌ی رژێمی ئێرانیش ده‌كه‌نه‌ ئامانج كه‌ ماڵباته‌كانیان بۆ ژیانكردن ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا كردووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.