Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 14:22

وەزارەتی کارەبا: بۆ زستانی ئەمساڵ کارەبا زیاد دەکرێت

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ یەکشەممە 02ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵکشانی خواست و زیادبوونی هاوبەشی نوێی کارەبا هەوڵ دەدرێت گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا زیاد بکرێت، بۆ زستانی ئەمساڵیش کارەبا زیاد دەکرێت.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وەزیری کارەبا هەوڵێکی زۆری داوە لەگەڵ دانەغاز و هەردوو ستافی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم مانگەدا (50 ملیۆن  پێ سێجا) گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا زیاد بکرێت.

ڕاشیگەیاند: هەروەها هەوڵی داوە کە و بۆ زستانی ئەمساڵیش 250 مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا جەختی کردەوە کە ئەمەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵکشانی خواست و زیادبوونی 350 هەزار هاوبەشی نوێی کارەبایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.