Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 23:19

قاوه‌ ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لە باشتركردنی باری دەروونی مرۆڤ

کوردستان TV
100%

خواردنەوەی قاوە هەمیشە بەشێك بووە لە ژیانی زۆر كەس، بەهۆی ڕۆڵی لە باشتركردنی باری دەروونی، بەڵام توێژینەوە نوێیەكان ئەنجامەكانیان خستەڕوو كە خواردنەوەی دوو بۆ سێ كوپ لێی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن لە دڵدا بڵاوكراوەتەوە، لەسەر بنەمای وەشانی زەمینی و خێرا و بێ كافاین ئەنجامدراوە و توێژەران پێشنیاریان كردووە كە پێویستە خواردنەوەی قاوە بە بەشێك لە شێوازی ژیانێكی تەندروست هەژمار بكرێت، كە تەمەنی درێژ دەكات.
هەروەها بە بەراورد لەگەڵ نەخواردنەوەی قاوە بەهیچ شێوەیەك، توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان.
لەوبارەیەوە پیتەر كیستلەر، نووسەری توێژینەوەكە، لە پەیمانگای بەیكەر بۆ توێژینەوەی دڵ و شەكرە لە ئوسترالیا دەڵێت: لەم توێژینەوە گەورە و چاودێرییەدا، قاوەیەكی خێرا بێ كافاین پەیوەندی بە كەمبوونەوەی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان و مردنی پەیوەندیدارەوە هەبووە.
ناوبراو زیادی كرد: ئەنجامەكان ئەوە پیشاندەدەن كە قاوەی بێ كافایین پێویستە بە بەشێك لە شێوازی ژیانێكی تەندروست هەژمار بكرێت.
كێستلەر ڕوونی كردەوە: كافاین ناسراوترین پێكهاتەی قاوەیە، بەڵام خواردنەوەكە زیاتر لە 100 پێكهاتەی چالاكی بایۆلۆجی تێدایە.
لە كۆتاییدا دەڵێت:: دۆزینەوەكانمان ئەوە پیشان دەدەن كە نابێت خواردنەوەی بڕێكی كەم لە قاوە بە هەموو جۆرەكانیەوە بێهیوا بكرێت، بەڵكو دەتوانرێت وەك ڕەفتارێكی تەندروست بۆ دڵ چێژی لێ وەربگیرێت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.