Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 15:10

له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ 10 کەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم لەسەر ڕێگای هامڵتۆن بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ، 10 کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند: ڕووداوەکە لە جۆری لێکدان بووە لە سەر رێگه‌ی گشتیی هامڵتۆن لەنێوان سۆران چۆمان له‌ نزیک گوندی ئۆمەراوە.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله‌شی كه‌ خۆیان به‌یه‌ك داداوه‌ بریتین له‌ پیکابێك و بارهه‌ڵگرێك كه‌ بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ لێکیان داوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە ئەنجامی رووداوەکەدا به‌داخه‌وه‌ (10) کەس بریندار بوون.

داواشی لە شوفێران كرد له‌ كاتی هاتوچۆدا پابەندی ڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.

سۆران / کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.