Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 13:06

ھەوڵێکی تەقاندنەوەی تاوەرێکی کارەبا لە کەرکووک پووچەڵکرایەوە

کوردستان TV
100%


شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پووچەڵکردنەوەی ھەوڵێکی تەقاندنەوەی تاوەرێکی گواستنەوەی کارەبای لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، بۆمبێک کە بە ئامانجی تەقاندنەوەی تاوەرێکی گواستنەوەی کارەبا لەسەر رێگای کەرکووک-بەغدا چێنرابوو، لەلایەن تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب سەربە لیوای 52ی حەشدی شەعبی، پووچەڵکراوەتەوە.

لە میانی ساڵی رابردوودا، ژمارەیەک ھێڵی گواستنەوەی کارەبا لە سنووری پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و دیالە بە کردەی تێکدەرانە و تیرۆریستی کرانە ئامانج کە بەھۆیەوە ژمارەیەک تاوەری گواستنەوەی کارەبا لەو ناوچانە تەقێندراونەوە

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.