به چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی مه‌له‌وانی كوردستان، پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌ڕێوه ده‌چێت.
پاڵه‌وانه‌تییه‌كه سبه‌ی هه‌ینی 16ى 9ى 2022 كاتژمێر10:30ی به‌یانى له هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به به‌شداری هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه ده‌چێت.
به‌رێوه‌چوونى كار و چالاكیی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند مانگی پێشوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا مانگانه بڕی 80 ملیۆن دینار بۆ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی خه‌رج بكات به مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونى كار و چالاكیی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.