Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 19:00

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە سەردانی باڵوێزخانەی عێراق و بریتانیا دەکات

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی تاوتۆیکردنی کاروباری رەوەندی عێراقی و کوردستانی لە قاهیرە ، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی قاهیرە سەردانی دکتۆر ئەحمەد نایف ئەلدلێمی باڵوێزی عێراقی فیدڕالی لە قاهیرە کرد.

لە میانەی دیدارەكه‌دا باس لە رەوشی ئەمرۆی عێراق و پێشهاتەکان کرا و هەردوولا هیوایان خواست ناکۆکییەکان بە گوێرەی دەستوور چارەسەربکرێت.

لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە هاوکاریکردنی رەوەندی عێراقی و کوردستانی و چۆنییەتی هاوکاریکردنیان بە تایبەتی قوتابیان كرا، دلێمی لای خۆی ئەوەی دووپاتکردەوە کەوا باڵوێزخانە ماڵی سەرجەم عێراقییەکانە دوور لە جیاوازی نەتەوەیی و ئاینی، بەرپرسی مەکتەبی پارتی سوپاسی باڵوێزی عێراقی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و هەوڵدانی بۆ خزمەتکردنی عێراقییەکان.

هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر سەردانی باڵویزخانەی شانشی یەکگرتووی لە قاهیرە کرد بۆ پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوای شاژن ئیلیزابێزی دووەم و لە تۆماری پرسەدا سەرەخۆشی لە گه‌لی بریتانیا و پاشا چارلیزی سێیەم شای شانشینی یەکگترتوو و باڵوێز و ستافی باڵوێزخانە کرد و هەروها کۆچی دوای شاژنی بە زیانێکی مەزن هەژمار کرد.

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.