Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 09:46

یاریزان کارلۆس ئالکاراز نازناوی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوەی بە دەست هێنا

کوردستان TV
100%


لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوەدا، یاریزانی ئیسپانی، کارلۆس ئالکاراز لە یاریزانی نەرویجی، کاسپەر رودی بردەوە.

هەریەکە لە ئالکاراز و رود لە پۆلێنبەندی پیاواندا لە رکابەریدابوون بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیی ئەمریکای کراوە کە دوایین پاڵەوانێتی تێنسی گراند سلامە.

لە کۆمەڵەی یەکەمی یارییەکەدا کە لە شاری نیویۆرک بەڕێوەچوو، ئالکاراز بە ئەنجامی ٦-٤ لە رودی بردەوە، بەڵام لە کۆمەڵەی دووەمدا، رود بە ئەنجامی ٦-٢ براوە بوو و لە کۆمەڵەی سێیەم و چوارەمدا، ئالکاراز توانی بە ئەنجامەکانی ٧-٦ و ٦-٣ لە رود بباتەوە و نازناوی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە لە پۆلێنبەندی پیاواندا بە دەست بهێنێت.

کارلۆس ئالکارازی تەمەن ١٩ ساڵ لە دوای پێت سامپارس (١٩٩٠) گەنجترین پاڵەوانی ئەمریکای کراوە و لە دوای رافائێل نادال (پاڵەوانێتی ٢٠٠٥ی کراوەی فەڕەنسا) گەنجترین پاڵەوانی گراند سلامە.

لە بەرامبەریشدا یاریزانی نەرویجی، کاسپەر رود ئەمساڵ براوەی پاڵەوانێتی فەڕەنسای کراوە بوو و بۆ یەکەم جاریش لە مێژووی خۆیدا، گەیشتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.