وه‌زیری بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه له ڕۆژی پێنجشه‌می داهاتووه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی وه‌جبه‌ی حه‌وته‌می به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق.
عه‌لا جه‌بووری وه‌زیری بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند: كۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراك ئاماده‌كارییه هونه‌ری و ئیدارییه‌كانی دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی حه‌وته‌می خۆراكی له كۆگاكانی ته‌واو كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: دووسبه‌ی پێنجشه‌م ده‌ست ده‌كرێ به دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی ئه‌م مانگه‌ی هاووڵاتییان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و له سه‌ره‌تاشدا له ناوچه هه‌ره هه‌ژارنشینه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
لای خۆیه‌وه له‌میا هاشم مووسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای خۆراك پێشتر ڕایگه‌یاندبوو: له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی حه‌وته‌می ئه‌مساڵ ده‌كرێ و بۆ ئه‌م مانگه‌ش سه‌رجه‌م بابه‌ت و مادده خۆراكییه‌كان به‌یه‌كجار و به‌بێ نه‌هاتن و دواكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.