ئەمڕۆ سێشەممە، غالب مخیف، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق دووپاتیكردەوە كە بانكی ناوەندی بە شێوەیەكی ئاسایی بەردەوام دەبێت و هیچ دۆخێكی نائاسایی لە ئارادا نییە.
مخیف گوتی، ئێمە پشتڕاستی دەكەینەوە كە بانكی ناوەندی بە شێوەیەكی ئاسایی كاردەكات و هیچ دۆخێكی نائاسایی نییە، هەروەها هەموو ئەو شتانەی هەندێك ماڵپەڕ بڵاویان كردووەتەوە، ناڕاستن.
روونكردنەوەكەی بانكی ناوەندی دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ لەتۆڕە كۆمەڵاتییەكان وا بڵاوكرایەوە كە باڵەخانەی بانكی ناوەندی چۆڵ كراوەو زانیارییان بەدەست گەیشتووە كە لەلایەن باندەكانی تاوانەوە هێرشیان دەكرێتە سەر .
روونكردنەوە لەسەر هێرشكردنە سەر بانكی ناوەندی عێراق دەدرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.