Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:53

له‌ دوای سلێمانی و هه‌ولێر شانۆگه‌ری(دوا ڕۆژەکانی بابلۆ) دەچێتە کەرکوک

کوردستان TV
100%


شانۆگەری (دوا رۆژەکانی بابلۆ) دوای نمایشکردنی لەهەولێر و سلێمانی، مانگی داهاتوو دەچێتە کەرکوک.

بڕیارە لە 1-9-2022 شانۆگەرییەکە رۆژانە لە سەعات 6:00ی ئێوارە لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک نمایشبکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەی 55 رۆژ لەسلێمانی و 35 ڕۆژیش لەهەولێر نمایشکرا، کە  بەرهەمێکی شانۆیی کۆمێدی و میوزیک ئامێزە، لە دەرهێنانی شوان کەریم-ەو هەریەک لە (رێشان محەمەد، رووبار خالید، سۆران ئەكرەم، تاهیر عەبدولواحید، فەرهاد سەعدی و هەنار كامەران) و ژمارەیەک شانۆکاری دیکە رۆڵی تێدا دەبینن.
ئا- كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.