وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز بەردەوامە.
بەپێی خشتەی بڵاوكراوەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ چوارشەممە 17 ی 8 ی 2022،
وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا، شارەوانی و گەشت و گوزار مووچە وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی،رۆژی دووشەممە 1ی 8 ی 2022 دەست بەدابەشكردنی مووچە كرد و لەدەستپێكیشدا تەندروستی وەریگرت، رۆژی20ی ئابیش بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە پرۆسەكە كۆتایی دێت.
ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و شارەوانی دابەشدەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.