Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 16:37

كۆڕبه‌ندی ئابووری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان به‌نگلادیش و هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 2022.8.9، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و محەممەد فەزڵ باری، باڵیۆزی بەنگلادیش لە عێراق و دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەکێتیی ژورە بازرگانیی و پیشەسازییەکانی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و بازرگانانى هەرێمى کوردستان و بەنگلادیش، لە یەکێتیی ژورە بازرگانیی و پیشەسازییەکانی ھەرێم  كۆڕبه‌ندی ئابووری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان به‌نگلادیش و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: "بەهێزکردنى پەیوەندییە بازرگانییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وڵاتان هەریەک بە ئاست و قەبارەى خۆى بەشێکى گرنگە لە هێڵە گشتییەکانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان".
پارێزگارى هەولێر سەبارەت بە ئەنجامدانى كۆڕبه‌ندی ئابووری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان به‌نگلادیش و هه‌رێمى کوردستان لە هەولێرى پایتەخت وێڕاى ئەوەى تەئیکد لە هەموو هاوکارى و ئاسانکارییەک کردەووە کە پێشکەش بە بارزگان وکۆمپانیاکانى بەنگلادیش بکرێت، گوتى: وڵاتى به‌نگلادیش بەو پەیوەندییەى کە هەیانە  و دروستیان کردووە لەگەڵ بازرگانان و ژوورەکانى بازرگانی لەهەرێمى کوردستان بە هەنگاوێکى دروستى دەزانین و پشتیوانى لێدەکەین، دڵنیایش دەدەین ئەو پەیوەندییانە دەبن بە بنەمایەک بۆ رەخساندى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاکانى ئەوان".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.