Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 06:18

ئه‌مڕۆ مۆنۆدرامای(شەوێک لەدۆزەخدا) له‌ كوردستانی ئێران نمایش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 25-7-2022 گروپی شانۆی "سات" ،بەهاوکاری پارێزگاری هەولێرو سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان/ لقی هەولێر،مۆنۆدرامای(شەوێک لەدۆزەخدا) لەشاری (سنە) نمایش دەکات.
مۆنۆدرامای(شەوێک لەدۆزەخدا) له‌نووسین و نواندن و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (سه‌دیق حسێن)-ه‌ ئه‌م مۆنوودرامایه‌ تا ئێستا به‌شدار چه‌ندین فیسیتڤاڵی كردووه‌، له‌ هه‌مان كاتدا چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه‌.

له‌سه‌ر بانگێشت نامه‌ی هونه‌رمه‌ندانی شاری سنه‌ مۆنۆدرامایه‌كه‌ بۆماوه‌ی دوو رۆژ 25 و 26 2022/7  له‌شار سنه‌ نمایش ده‌كرێت.
ئا- كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.