هونه‌رمه‌ندی بواری موزیك "سیاوەش نوورپوور" بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
هونه‌رمه‌ند "سیاوەش نوورپوور" ئاوازدانەر،ژنیاری تار و سێ‌تار و تەنبووە،له ساڵی ١٩٤٩ لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووەلە تەمەنی (٧٣) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هونه‌رمه‌ند "سیاوەش نوورپوور" ئه‌ندامی ئۆرکێسترای فەرهەنگ و هونەری مۆسیقای کرماشان بووه له هه‌مان كاتدا لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی کرماشان کاری کردووە .
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند "سیاوەش نوورپوور" لە ساڵی (٢٠٠٢)،سەردانی شاری سلێمانی کرد وچه‌ند ئاهه‌نگێكی موزیكی ساز كرد.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.