له ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (فه‌رهاد شه‌ریف) دا ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی شانۆی درامای كوردی بده‌یه‌وه ناتوانرێ ڕۆڵی هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند له بیربكرێ كه خاوه‌ن ئه‌زموون و مێژووی جوانی بزووتنه‌وه‌ی شانۆ‌و درامای كوردین له‌هه‌ولێری پایته‌خت كه ساڵانێك به دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی زۆره‌وه بره‌ویان به‌كاری هونه‌ری داوه به پێی ئه‌و قۆناخانه‌ی كه‌ته‌نها ئامانج خزمه‌تكردن بووه .
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه كه‌ناوێكی ناسراو دیاربووه له گۆڕه‌پانی دراما‌و شانۆی كوردی مامۆستا ( فه‌رهاد شه‌ریف )ه كه له ساڵی 1946 له شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه ، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له شاری هه‌ولێر ته‌واوكردووه ، وه‌له‌ساڵی 1971 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا وه‌رگرتووه له‌به‌شی شانۆ _ ده‌رهێنان ، هه‌ر له‌ساڵانی حه‌فتاكان سه‌رۆكی به‌شی نواندن بووه له ئێزگه‌ی به‌غدا ، وله كۆمه‌ڵێك تیپ و گرووپی شانۆیی ئه‌ندام یان سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆك تیپ یان ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بووه.
له‌دوای ڕاپه‌رینی گه‌لی كورد ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له دامه‌زراندنی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر له‌ساڵی 1992 و یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و په‌یمانگایه بووه ، ده‌سپێكی كاری هونه‌ری مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند خوالێخۆشبێت فه‌رهاد شه‌ریف ده‌گه‌ڕێته‌وه ساڵی 1971 وه، ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی كه وه‌ك نواندن یان ده‌رهێنان كاری تیادا كردووه وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی :
1- شانۆگه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر 2- شانۆگه‌ری ڕۆژهه‌ڵات 3- شانۆگه‌ری یه‌كگرتن 4- شانۆگه‌ری خوازبێنی 5- شانۆگه‌ری به‌زۆركراوه به‌دكتۆر 6- شانۆگه‌ری شه‌هید 7- شانۆگه‌ری مه‌م و زین 8- شانۆگه‌ری راشامۆن 9- شانۆگه‌ری رۆمیۆ جولێت 10- شانۆگه‌ری ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌ڤین مه‌زنتر ده‌بێت 11- شانۆگه‌ری دووبرا 12- شانۆگه‌ری خانزادی میری سۆران 13- شانۆگه‌ری هه‌ڵگه‌رانه‌وه 14- شانۆگه‌ری گێله پیاو 15- شانۆگه‌ری ماڵی نه‌خۆری لۆ چه‌كمه بۆری 16- شانۆگه‌ری وته‌ی به‌ڵێ ، وته‌ی نه‌خێر 17- درامای ڕه‌جه‌بی ده‌رگه‌وان 18- شانۆگه‌ری خۆتان بگرن هات 19- شانۆگه‌ری خزمه‌تكارێكی گۆیرایه‌ڵ 20 - شانۆگه‌ری ته‌رمی سه‌رشۆسته‌كه 21- شانۆگه‌ری محه‌مه‌دو سێوێ خوالیخۆشبیت خاوه‌ن ئه‌زموون ومێژوویه‌كی جوان و پڕشنگداره له بزوتنه‌وه‌ی شانۆ‌و درامای كوردیدا .
ماوه‌یه‌كی زۆر باری ته‌ندروستی باش نه‌بووه تاوه‌كو ڕۆژی هه‌ینی ڕێككه‌وتی 17/7/2015 له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و به‌ره‌و دوا مه‌نزلگای هه‌میشه‌یی رۆیشت و ماڵئاوایی له دۆست و هاوڕێیان و شانۆكاران كرد .
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه په‌رتووكه‌كانی كتێبخانه‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له بواری شانۆ و ده‌رهێنان بۆ سوودمه‌ندبوونی قوتابیان پێشكه‌شی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێری كرد ، وه‌له‌ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا هۆڵی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان ناونرا هۆڵی فه‌رهاد شه‌ریف و په‌یكه‌رێكی بۆدانرا وه‌ك ڕێز‌و وه‌فایه‌ك له‌پاڵ ئه‌و خزمه‌ته‌ی هه‌یتی وه‌ك شانۆكارو مامۆستا ، له‌هه‌مانكاتدا لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌ته‌ك شه‌ش هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر په‌یكه‌رێكی تری مامۆستا فه‌رهاد شه‌ریف ی له باخچه‌ی سه‌ندێكا دانا ، روحی شادبێ و جێگه‌ی به‌هه‌شتبێ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.