Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:49

پەیامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان بەبۆنەی جەژنی قوربان

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان و سەرجەم کوردستانیان دەکات.

دەقی پەیامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیان:-

«بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز»

بەناوی خوای میھرەبان

پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانان و سەرجەم کوردستانیان دەکەین.

 لەم بۆنە پیرۆزەدا سڵاو بۆ گیانی پاکی سەرکردەی نەمری گەلی کوردستان مستەفا بارزانی و کاكە ئیدریسی ھەمیشە لە یاد و شەھیدانی کورد و کوردستان و شەھیدانی ئەنفال دەنێرین.

سڵاو و پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی پێشمەرگە دڵسۆزەکەی کوردستان، ڕێزدار سەرۆک کاک مەسعود بارزانی و سەرجەم پێشمەرگە سەربەرز و قارەمانەکانی کوردستان دەکەین.

ھەر بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک و جێگری سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیمان و مەکتەبی سیاسی و بارەگای بارزانی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان لە سنووری گشت ئەنجومەنەکان و لقەکان و مەکتەبەکان و ھەردوو فراکسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان و نوێنەرایەتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و وەزیرە بەڕێزەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین.

 زۆر بە ڕێزەوە پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە کوردانی ھەر چوار پارچەی کوردستان و کوردستانییانی ھەندەران دەکەین.

پشتیوان بە خوا و بە گەلەکەمان و بە خۆمان و بە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بە  پێشمەرگە قارەمانەکانمان و بەو سەربەرزانەی خۆیان ناچەمێنن، مافی تەواوی گەلی کوردستان بەدەست دێنین و کەرکووک و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانیش بە مافی تەواوی خۆیان شاد دەبن و دەگەڕێنەوە سەر سنووری ڕەسەنی خۆیان کە ھەرێمی کوردستانە.

دووبارە پیرۆز بێت جەژنی قوربان لە ھەموو دڵسۆزان.

د. کەمال کەرکووکی

سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.