Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 06:57

مانگی رابردوو به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 21 كۆڵبه‌ر بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانی کەم 21 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێنج کە 22 حاڵەت بووە، یەک حاڵەت واتە 5% کەمی کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی 6 ى 2022دا، لانی کەم 21کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران یان کوژراون، یان بریندار کراون کە 57%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا دوو کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 19 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە 11 حاڵەت بووە. هەروەها 4 کۆڵبەر کە بوونەتە قوربانی تەمەنیان  خوار 18 ساڵ بووە.


چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ: 12 حاڵەت (12 بریندار) کە دەکاتە 57% ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوەکان: 7 حاڵەت (2 کوژراو و 5 بریندار) کە دەکاتە 33.5%ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان بە قونداخی چەک و باتۆم: 2 حاڵەت (2 بریندار) کە دەکاتە 9.5%ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە:1 حاڵەت (1 بریندار)
پارێزگای سنە: 10حاڵەت (10 بریندار)
پارێزگای کرماشان: 11 حاڵەت (2 کوژراون و 9 بریندار)

ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە
هەنگی سنووری: 11 حاڵەت (11 بریندار)
سوپای پاسداران: 1 حاڵەت (1 بریندار)

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.