Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 02:47

سێ بوومەلەرزە ئێرانی هەژاندو 24 قوربانی لێكەوتەوە

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سێ بوومەلەرزە بە گوڕی 6.1، 6.2 و 6.3 (بە پێوەری ڕێختەر) ناوچەكانی پارێزگای هۆرموزگانی لە باشووری ئێران گرتەوە.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) لە ئامارێكی سەرەتاییدا بڵاویكردەوە، ژمارەی قوربانیانی سێ بوومەلەرزەكەی ئێران، لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەدا، لانیكەم بۆ 5 كەس بەرزبووەتەوەو هاوكات 10 كەسیش برینداربوون.
ئاژانسەكە لە زاری مەهدی دووستی، پارێزگاری هۆرموزگانەوە بڵاویكردووەتەوە، كە بوومەلەرزەكە بووەتە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی 24 كەس لە گوندەكانی بەندەری خەمیر . 
پارێزگاری هۆرموزگان ڕوونیشی كردۆتەوە كە زۆرینەی زیانەكان لە گوندی "سەیە خووش" رویداوە، كە زۆربەی ماڵەكان بەهۆی بوومەلەرزەكەوە وێران بوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.