Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 18:23

بوومەلەرزەیەكی بەهێز باشووری ئێران دەهەژێنێت 

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەكی بەهێز باشووری ئێران هەژاند. هیچ هەواڵێكی دەستبەجێ لەبارەی گیانلەدەستدان و زیانەكانی بەهۆی بوومەلەرزەكەوە بڵاونەكراوەتەوە كە بەشێك لە دانیشتووانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دراوسێ هەستیان پێكردووە.
تەلەفزیۆنی ئێران رایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 رێختەر لە نێوان بەندەری چراك و دوورگەی كیش روویداوە، كە لە قووڵایی 22 كیلۆمەتردا بووە. لەلایەكی دیكەوە ناوەندی بوومەلەرزەزانی یۆرۆ و دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاندووە كە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 ڕیختەر باشووری ئێرانی هەژاند و هەشت كیلۆمەتر لە ژێر ڕووی زەویدا بووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.