Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 13:43

له‌ 10 ڕۆژدا ئێران 48 مامۆستا له‌شاره‌كانی كوردستان ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان TV
100%


لە درێژەی دەستگیركرانی مامۆستایانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە، سەر لە بەیانی  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23 ی  6 ی 2022، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، شەهریار نادری مامۆستای فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی کرماشانیان دەستطيركرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كةبةهةنطاوي راطةياندووة، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر 1ی سەرلەبەیانی ئةمرِؤ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شەهریار نادری لە شاری سنە و دەستطيريان كردووة. 
سةرضاوةكة دةشلَيَت: ئەو هێزانە ماڵی شەهریاریان پشکنیوە و دەستیان بە سەر هەندێک کەرەستەی تایبەتیی ناوبراودا گرتووە.

ناوبراو خەڵکی شاری پاوە و دانیشتووی شاری سنەیە و لە قوتابخانەکانی کرماشان وانەی فیزیک (فیزیا) دەڵێتەوە.

شایانی باسە شەهریار نادری ساڵی 2021 بە هۆی چالاکییە پیشەیی و مەدەنییەکانییەوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنەوە بۆ کرماشان دوور خرایەوە و لەوێ وانە دەڵێتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا48 مامۆستای قوتابخانە لە شارەکانی سنە، سەقز، دیواندەرە و مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە 26 کەسیان ئازاد بوون و 22 کەسیان هێشتا دەستبەسەرن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.