Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 21:13

تەمەن سەید ئەحمەد گۆرانی بۆ گەردەن زەردێک دەڵێت!

کوردستان TV
100%

هونەرمەند (تەمەن سەید ئەحمەد) لە دوای هۆنینەوە و بڵاوکردنەوەی چەردەیەک لە گۆرانی و موزیکی جوان، ئێستا کۆتایی بە بەرهەمێکی نوێ هێناوە و لەژێر ناونیشانی (گەردەن زەرد)، کە لە ئاوازی خۆیەتی و تێکستی (ئارام سەردار، تەمەن سەید ئەحمەد)ـە و دابەشکردنی موزیکیش (تاریق خانەقینی)ـە و لە وێنەگرتنی هونەرمەندی دەرهێنەر (محەمەد شێروانی)یـە و، لە کۆمپانیای (SINA KURD) کارە هونەرییەکانی ئەو کلیپە تازەیە جێبەجێ کراوە و هونەرمەند (سەید ئەحمەد ڕەواندوزی) دابەشکردنی موزیکەکەی بۆکردووە، کاری دەنگی ئەو بەرهەمەش (تاریق خانەقینی)ـە.
سەبارەت بەو گۆرانیە نوێیە (تەمەن سەید ئەحمەد) به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: گۆرانی (گەردەن زەرد)، کە بووەتە ناونیشانی کارێکی تازەی من، یەکێک دەبێت لەو بەرهەمە پڕ لە چێژانەی کە هەموو تەمەنێک بە عەشقەوە گوێی بۆ دەگرێت و یەکێکیش دەبێت لەو گۆرانیە نەمرانەی کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا نەتوانراوە گۆرانی نەمر تۆمار بکرێت و تێنوویەتی دڵی هونەردۆستانی کوردستان بێنێتە جۆش و خرۆش.
له‌ كۆتاییدا ووتی: ئێستا کۆتاییمان بە تەواوی کارە هونەرییەکانی ئەو کلیپە تازەیە هێناوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا لە کەناڵی کوردماکس پەخش دەکرێت، بە ئومێدی ئەوەم بەرهەمەکەم جێگەی خۆی لە دڵی جەماوەرەکەمدا بکاتەوە.
ئا- كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.