Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 17:37

فڕۆكەیەكی جەنگی ئێرانی كەوتە خوارەوە 

کوردستان TV
100%

فڕۆكەیەكی جەنگی ئێرانی كەوتە خوارەوە دوای ئەوەی بزوێنەرەكەی لەكاركەوت و تیمەكەی ڕزگاریان بوو .
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، فڕۆكەیەكی جەنگی ئێرانی ئەمڕۆ شەممە لە نزیك شاری ئەسفەهان لە ناوەڕاستی شاری ئەسفەهان كەوتۆتە خوارەوە، دوای ئەوەی بزوێنەرەكەی لەكاركەوت، بەڵام فڕۆكەوانەكانی رزگاریان بووە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، فڕۆكەوانەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی ناوچەكە. ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاركەوتنی تەكنیكی لە بزوێنەری فڕۆكەی "Grumman F-14 Tomcat" بووەتە هۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئیرنادا دەركەوتووە كە لە ناوچەیەكی بیاباندا چەند دووكەڵێك لە داروپەردووی فڕۆكەكە بەرز دەبنەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.