ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دادگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به لبنان سزای دوو ئه‌ندامی حزبوڵای به‌شێوه‌ی ئاماده‌نه‌بوو ڕاگه‌یاند ئه‌ویش سزای زیندانی ههتاههتایهیه به‌تۆمه‌تی تێوه‌گڵان له كوشتنی 22 كه‌س له ساڵی 2005 له‌نێویاندا ره‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لبنان.
ئیڤانا ههردلیكۆڤا سه‌رۆكی دادگه تایبه‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: ژووری پێداچوونه‌وه‌ی دادگه به تێكڕای ده‌نگ سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایه سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌ردوو تاوانبار حه‌بیب مه‌ڕعی و حوسێن عهنیسی.
هه‌ردوو ئه‌ندامه‌كه‌ی حزبوڵا حه‌بیب مه‌ڕعی و حوسێن عهنیسی به تاوانباری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستنیشان كرابوون، ئه‌و سزایه‌شی كه به‌سه‌ریان سه‌پێنراوه توندترین سزایه له‌نێو دادگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ڕه‌فیق حه‌ریری له ڕۆژی 14ی شوباتی ساڵی 2005 دوای سه‌ردانیكردنی كافتریایه‌ك له شاری به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا 22 كه‌س بوونه قوربانی كه یه‌كێك له قوربانییه‌كانیش ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی لبنان بوو و زیانێكی زۆریش به‌ر باڵه‌خانه و كۆشكانه كه‌وت كه له نزیك ته‌قینه‌وه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.