Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 20:09

بەهۆی ئاگركەوتنەوەیه‌ك لە چێشتخانەیەكی باشووری تاران 7 كەس گیانیان لەدەستدا 

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئێران ڕایانگەیاند كە شەوی رابردوو ئاگرلە ڕێستۆرانتێكی باشووری تاران كەوتۆتەوەو بەو هۆیەوە 7 كەس گیانیان لەدەست داوە كە چواریان منداڵن.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (ئیرنا) بڵاویكردەوە، قوربانییەكان لە ئەنجامی هەڵمژینی دووكەڵی ئاگرێك كە لە كاتی ئاهەنگی لەدایكبووندا لە شارۆچكەی ئەندێشە لە ڕۆژئاوای پایتەختی ئێران كەوتەوە، گیانیان لەدەستداوە.
لای خۆیەوە حەمید عەسكەری، داواكاری گشتیی ناحیەی شەهریار رایگەیاندووە: قوربانییەكان كە چوار منداڵ و سێ ئافره‌تیان تێدایە، بەشداری ئاهەنگێكی لەدایكبوونیان كردووە و "دوای هەڵمژینی دووكەڵ و گاز"ی ژێر زەوی چێشتخانەكە گیانیان لەدەست داوە. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.