Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 19:04

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حەمە نەجم حەمە خان وریاوایی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی حەمە نەجم حەمە خان وریاوایی،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری نیشتیمانپەروەر كاك ( حەمە نەجم حەمە خان وریاوایی )مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەرێزەكەتان و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ( حەمە نەجم ) بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی

……….......................
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد عەلی میر عەزیز هەركی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی ئەحمەد عەلی میر عەزیز هەركی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك ( ئەحمەد عەلی میر عەزیز هەركی )مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكارتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( ئەحمەد ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی

……….......................
 کوردی 
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی وەیس نایف بەدەل بابواتی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی وەیس نایف بەدەل بابواتی،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری شنگال و هۆزی بابواتی كاك ( وەیس نایف بەدەل بابواتی )مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هۆزی بابواتی دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەواد و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ( وەیس ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.