Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 17:41

له‌ شاری هه‌ولێر کۆنسێرتی هونەرمەند عەدنان کەریم بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەکی زۆر لە هونەردۆستان و هەوادارانی، لەهوڵی پێشەوا کۆنسێرتی هونەرمەند عەدنان کەریم بەڕێوەچوو.
عەدنان کەریم یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی ڕەسەن و هاوچەرخی کوردی، توانیویەتی بە شێوازی تایبەتی خۆی میوزیک و گۆرانی کوردی بە جیهان بناسێنێت و دەیەوێت کەلتوری کۆنسێرت لە شارەکانی هەرێمی کوردستان زیندوو بکاتەوە کە وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات هەر میللەتێک کۆنسێرتی نەبێت کار دەکاتە سەر دابەزینی ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگا.
لەکۆتای کۆنسێرتەکەشدا، چەپکە گوڵی ڕێزلێنان لەلایەن پارێزگاری هەولێر پێشکەش بەهونەرمەند عەدنان کەریم کرا.
ئا- كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.