Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:48

له‌ خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا نه‌مسا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كڕواتیا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ میانی ركابه‌ریه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له‌میانی گه‌ری یه‌كه‌می یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌ی كرواتیا له‌ناو یاریگاو له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌ سێ گۆلی بێ وه‌لام به‌ هه‌لبژارده‌ی نه‌مسا دۆرا .
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای گرانسكی له‌شاری ئیسێك به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به‌ گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش له‌ خوله‌كی چل ویه‌ك و له‌لایه‌ن یاریزان  ماركۆ ئارناونۆڤیتش تۆمار كرا . له‌ گێمی دووه‌م ئاستی هه‌لبژارده‌ی نه‌مسا له‌ ئاستی خاوه‌ن یاریگا باشتر بوو ، له‌ خوله‌كی په‌نجاو چوار میكائیل گریگۆریتش گۆلی دووه‌می بۆ نه‌مسا تۆمار كرد ، سێ خوله‌ك دواتر مارسیل سابیسته‌ر گۆلی سێیه‌می تۆمار كردو نه‌مسا یه‌كه‌م بردنه‌وه‌و سێ خالی ركابه‌ریه‌كانی به‌ده‌ست هێناو پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی گرته‌ ده‌ست . 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.