بڕیار وایە بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە 29-5-2022، تەرمی خوالێیخۆشبێ هونهرمهند "رەوەند سەڵاح"خوارزام بگاتەوە شاری هەولێر و له كاتژمێر 8ی بەیانی لە مزگەوتی دەواجنی پشت وەزارەتی پێشمەرگە نوێژی لەسەر بكرێت، دوای نوێژ لەسەركردن، كاتژمێر 8:30 بەرەو گۆڕستانی (شێخ ئەحمەد) تەنیشت فامیلی مۆڵ بەڕێ دەكەوین و لەوێ بەخاك دەسپێردرێ.
شایانی باسه رۆژی دووشەممە 16ی ئایاری 2022ھونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی شاری هەولێر (ڕەوەند سەڵاح) لە وڵاتی سوید بە جەڵتەی مێشک گیانی لەدەستدا.
ڕەوەند سەڵاح یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی کورد، کە خەڵکی هەولێرە، ناوبراو لە خێزانێکی هونەردۆست لە دایکبووە و خوشکەزای هونەرمەند (فەرهەنگ غەفوورە)، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی بڵاوکردۆتەوە، کە دیاترینیان بەرهەمی (ھەولێرییە ئەرێوەڵا)یە، کە لە ڕێیەوە بەخێرایی چووە ناو جهماوهر و هەوادارێکی زۆری پەیدا کرد.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.